دوای شكستیان له‌به‌رامبه‌ر تۆتنهام له‌یاری گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ، كهشكستهكهی ئه‌یاكس بووه هۆی ئه‌وه‌ى ماڵئاوایی له‌خوله‌كه بكات ، ئێریك تێن هاخ ڕاهێنه‌ری ئه‌یاكس ڕایگه‌یاند كه له گێمی دووه‌م نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست كۆنتڕۆڵی تۆپ بكه‌ن و تیپی ڕكابه‌ریش ده‌رفه‌ته‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕێك قۆسته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد
تێن هاخ گوتیشی، تۆتنهام تیپێكی به‌هێزه‌و پۆلێك یاریزانی ئاست به‌رز به‌خۆوه ده‌گرێت كه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی یاری له ئاستێكی باڵا ڕاهاتوون
ڕاهێنه‌ری ئه‌یاكس دانی به‌وه‌نا كه له یاریه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی هه‌ڵه‌یان دا‌و به‌و هۆیه‌وه توندوتۆڵی ڕیزه‌كانی خۆیان له یاریگا له‌ده‌ستداو شكستیان هێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.