لوكاس مۆرای به‌ڕازیلی یاریزانى یانه‌ى تۆتنهام كه‌هاتریكی بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد ، دوای یارییه‌كه ڕایگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت گوزارشت له هه‌ست و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه بكات كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس تۆماریان كرد
مۆرا گوتیشی، هه‌رده‌م متمانه‌م به‌وه هه‌بوو كه ده‌گه‌ینه یاری كۆتایی و كۆڵمان نه‌دا تا به‌و ئامانجه گه‌یشتین، هێرشبه‌ره به‌ڕازیلیه‌كه گوتیشی، خۆشحاڵم و شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی به‌شێكم له‌و یانه مه‌زنه، ئێستا كاتی خۆشحاڵی ده‌ربڕینه‌و دواتر بیر له ئاماده‌كاری بۆ یاری كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول ده‌كه‌ینه‌وه
مۆڕا ئاشكراشی كرد كه هه‌ر له منداڵیه‌وه خه‌ونی به گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بینیوه‌و ئێستاش مه‌حاڵه بتوانێت هه‌سته‌كانی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌ی وه‌سف بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.