له یاری پێش كۆتایی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بارسه‌لۆنا له‌سه‌ر ده‌ستی لیڤه‌رپول دووچاری دۆرانێكی سه‌خت هات و جارێكی دیكه له ڕێگای گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی دوورخرایه‌وه
لای خۆیه‌وه خۆزی مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری ناسراوی پورتوگالی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به بڕوای خۆم یۆرگن كلۆپ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆڕانه‌ی یانه‌ی به‌رسه‌لۆنا بوو، چونكه ئه‌و سه‌لماندی بیركرنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره نه‌یشارده‌وه كه لیڤه‌رپول توانی له گێمی یه‌كه‌م متمانهبۆ خۆی دروست بكات كاتێ به‌گۆڵێك له‌پێشه‌وه‌بوو و له‌سه‌ره‌تای گێمی دووه‌میش زوو دوو گۆڵی دیكه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و دوو گۆڵه دۆخی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی دژوارتر كرد، مۆرینیۆ وتیشی بارسه‌لۆنا دووچاری داڕمان هات له‌دوای تۆماركردنی دوو گۆڵ له گێمی دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.