وێنەی ئەمڕۆی سەدی دووکان کۆتای بەسەرڕێژی سەدەکەهات هەروەک باس دهكرێت داوای زیاتر له 25 ساڵ ئەم ساڵ بەهۆی بارانی زۆرەوە سەدی دووکان سەرڕێژی کردووە.
بەڕێوبەرایەتی بەنداوی دووکان راگهیهندراوێكی سهبارهت به كۆتایی هاتنی ئاوی، بڕی ئەو ئاوەی ئێستادا دێته ناو بەنداوی دووکان دەبێت نزیکەی 20% کەمترە لەبڕی ئەو ئاوەی لەبەنداوەکە بەردراوەتەوە، بۆیە پێشبێنی دەکەن ئەمڕۆ یان سبەینێ سەرڕێژبوونی ئاو لە بێڵ ماوسی بەنداوەکە کۆتایی بێت.
لەمڕۆوە نزیکەی 600 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا لە بەنداوی دوکان بەردەدەنەوە، لە هەمان کاتدا ڕێژەی 500 مەتر سێجا ئاویش دێتە ناو بەنداوی دوکانەوە.
باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا ئاوی بەنداوی دوکان تەنها سێ سانتیمەتر لە سەرووی پێل ماوسەکەیە، پێشبینی دەکەن لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوودا سەرڕێژبوونی ئاو لە ڕێگای پێل ماوسەکەوە کۆتایی بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بەنداوی دوکان نزیکەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە، دوای ئەوەش کە سەرڕێژبوون کۆتایی هات، بەگوێرەی بەرنامەیەک دووبارە بەردانەوەی ئاو ڕێکدەخەنەوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.