ن/ محه‌ممه‌د مه‌حموود
هه‌ركاتێك قوتابی گوێبیستی وشه‌ی تاقیكردنه‌وه ده‌بێت ترسێكی له‌لا دروست ده‌بێت و باری ده‌روونی نائارام ده‌بێت .
تاقیكردنه‌وه واتا هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابییه له‌و وانانه‌ی كه خوێندونیهتی به‌درێژایی وه‌رزی خوێندن ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت ئه‌و ترسه لای قوتابییان بوونی ههرماوهبهجۆرێك قوتابی وامان هه‌یه له‌خوێندنی رۆژانه زۆرباشه كه‌چی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه تووشی نائارامێكی زۆر ده‌بێت و نمره‌ی زۆر كه‌م ده‌هێنێت و زۆر جاریش له‌هه‌ندێ وانه ده‌كه‌وێت .
بۆدرووستبوونی ئه‌م ترسه‌ش چهندهۆكارێك بوونییان هه‌یه كهوایانكردوه ئه‌م ترسه لای قوتابی دروست بێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ، لێره به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ندێ له‌و هۆكارانه بخه‌مه‌ڕوو كه‌وایانكردووه قوتابی ترسی هه‌بێت له‌تاقیكردنه‌وه‌كان و چۆن ئه‌و ترسه‌ش نه‌مێنێت لای قوتابی.
یه‌كه‌م: پێویسته قوتابی بابه‌تی تاقیكردنه‌وه به‌ئاسانی وه‌ربگرێت و خۆی تووشی نائارامی ده‌روونی نه‌كات ، به‌تایبه‌تی بۆئه‌و قوتابییانه‌ی كه ساڵی یه‌كه‌میان نییه ده‌چنه هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و ئه‌زموونێكیان هه‌یه له‌م باره‌وه .
دووه‌م:خۆئاماده‌كردن پێویسته قوتابی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش خۆی ئاماده‌بكات بۆتاقیكردنهوهكان ئه‌مه‌ش به‌وه‌ده‌كرێت كه رۆژانه وانه‌كانی خۆی به‌باشی خوێندبێت و ئه‌ركی رۆژانه‌ی خۆی جێ به‌جێ كردبێت ، گه‌رئه‌و ئاماده‌كاریه نه‌بوو بێگومان قوتابی ئه‌و ترسه‌ی بۆدرووست ده‌بێت.
سێیه‌م: ئاماده‌كردنی پێداویستیه‌كانی بۆهۆڵی تاقیكردنه‌وه له‌لایه‌ن قوتابییه‌وه وه‌ك پێبوونی پێنووس ، ڕه‌شكه‌ره‌وه ، دادهرو ته‌واوی ئه‌و پێداویستانه‌ی كه پێویسته قوتابی لای بن له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه .
چواره‌م : لهدڵدهركردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌رله‌چوونی بۆهۆڵی تاقیكردنه‌وه .
پێنجه‌م: كاتێك قوتابییان له‌به‌رده‌م هۆڵی تاقیكردنه‌وه كۆده‌بنه‌وه پێویسته قوتابییان له‌مه وشیاربن گوێ به‌قسه‌ی ئهمو ئه‌و نه‌ده‌ن كه هه‌ریه‌كه له‌خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و پرسیاره گرنگه یان ئه‌و پرسیاره هاتۆته‌وه دڵنیام ، لێره پێویسته قوتابی خۆی دووربخاته‌وه تاوه‌كو ده‌رگای هۆڵی تاقیكردنه‌وه ده‌كرێته‌وه‌و به ده‌روونێكی ئارام بچێته ژووره‌وه .
شه‌شه‌م: متمانه به‌خۆبوون ، زۆر گرنگه قوتابی متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت كاتێك ده‌چێته هۆڵی تاقیكردنه‌وه نه‌ك به‌جۆرێك بچێته هۆڵی تاقیكردنه‌وه كه ده‌روونی رووخا‌و بێت ، له‌هه‌ركارێك مرۆڤ متمانه‌ی هه‌بوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت بۆیه‌پێویسته قوتابی ئازیز به‌و پهڕٍی متمانه‌وه بچیه هۆڵی تاقیكردنه‌وه .
حه‌وته‌م: كاتێك قوتابی له‌ماڵ دێته ده‌ره‌وه پێویست ناكات به‌ده‌م رێگاوه خه‌ریكی خوێندن بیت ، چونكه تۆتازه به‌ره‌و تاقیكردنه‌وه دێت و ده‌بێت بهرلههاتنه ده‌ره‌وه‌ت له‌ماڵ ئه‌و ئامادهكاریهت كردبێت ، نه‌ك لهرێگاو یان چه‌ند خووله‌كێك بهرلهتاقیكردنهوه تۆخۆت نائارام بكه‌ی.
هه‌شته‌م: دانیشتن له‌ناو هۆڵ له‌مه‌شیان پێویسته قوتابی خۆی نهشلهژێنێ باری ده‌روونی خۆی تێك نه‌دات .
نۆیه‌م: پێویسته قوتابی بهههمووجۆرێك خۆی له‌گزی كردن (قۆپیه) به‌دووربگرێت و په‌نای بۆنه‌بات چونكه به‌هۆیه‌وه قوتابی له‌تاقیكردنه‌وه‌كه بێ به‌ش ده‌بێت و نیشانه‌ی پرسیار لهسهركهسایهتی درووست ده‌بێت .
ده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر قوتابخانه كه‌شێكی هێمن و ئارام له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه یان ئه‌و شوێنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی لێ ئه‌نجامده‌درێت دروست بكات بۆئه‌وه‌ی قوتابییان به‌ده‌روونێكی ئارام بتووان تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
یازده: نابێت هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئه‌وه‌نده تووندبكرێت قوتابی نه‌توانێت هه‌ناسه بدات وا هه‌ست بكات له‌به‌ندیخانه‌یه و چاودێرێكی زۆرتووندی له‌سه‌ربێت كه‌نه‌توانێت پرسیارێكش بكات گه‌ر بۆبابهتهكهش نه‌بێت.
دوازده: ده‌بێت مامۆستایانی چاو‌دێر زۆر به‌ئاگایه‌وه ئه‌ركی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئه‌وه‌یان لاروونبێت كه زۆرێك له قوتابییان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه به‌ده‌نگێكی زۆركه‌میش زنجیره‌ی بیركردنه‌وه‌یان ده‌پچرێت و وه‌ك پێویست ناتوانن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه .
سێزده: پێویسته قوتابی كاتێك قوتابی په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌ی پێده‌رێت به‌هێمنی سه‌یری هه‌موو پرسیاره‌كان بكات و سهرهتاناوی خۆی بنووسێت ئه‌وجا ده‌ستبكات به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ، قوتابی خۆشه‌ویست تۆسهرهتا كامه پرسیاردهزانیت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسانه‌و ده‌توانی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام بده‌وه ، دامه‌نیشه به‌بیركردنه‌وه له‌و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كهنایزانیت ، باكاتت به‌فیرۆ نه‌ڕوات كام پرسیارئاسانه سه‌ره‌تا ئه‌و وه‌ڵام بده‌وه دواتر وه‌ره سه‌ر پریسیارهكانی تر .
چوارده: نابێت قوتابی په‌له‌بكات له‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێت كه‌له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه بێته ده‌ره‌وه ئه‌مه نیشانه‌ی زیره‌كی نییه كاتێك قوتابێك زوو ته‌واو ده‌بێت ، ده‌كرێت ئه‌و قوتابییه‌ی زوو ته‌واوبووه وه‌ك پێویست وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نه‌دابێته‌وه تۆچاو لهومهكه به پێی ئه‌و كاته‌ی بۆت دیاریكراوه بۆت هه‌یه له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه بمێنیته‌وه.
پازده: زۆر خه‌فه‌ت به‌وه مه‌خۆ كه وه‌ڵامی پرسیارێك نازانیت یان زۆر بیری لێده‌كه‌یته‌وه گه‌ر به‌شی ده‌رچوونت وه‌ڵامداوه‌ته‌وه واز له‌و پرسیاره بێنه كه‌بۆته گرفت بۆت دوای كاتێكی زۆر له بیرلێكردنه‌وه كه به‌بیرت نێته‌وه وازی لێبێنه .
شازده: ده‌بێت هۆڵی تاقیكردنه‌وه له‌كاتی گه‌رماو سه‌رما هۆیه‌كانی فێنكهرهوهو گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی تێدا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی قوتابی له‌كه‌شێكی ئارام بتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه .
حه‌ڤده: زۆر پێویسته قوتابی به‌رله‌وه‌ی له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه بێته ده‌ره‌وه ،پێداچوونهوهێكی ورد به په‌راوی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا بكات دڵنیا بێته‌وه له‌نووسینی ناوی خۆی‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ، زۆر جار به‌هۆی پێدانه‌چوونه‌وه قوتابی وه‌ڵامی پرسیاری له‌بیركردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌شی زانیووه ، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌ركی مامۆستای چاودێره كه‌ئه‌ویش پێداچوونه‌وه بكات بهپهراوی تاقیكرنه‌وه‌ی قوتابی به‌رله‌وه‌ی قوتابی له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه ده‌ر بچێت .
چه‌ندین خاڵی تر ماون گه‌ر ئاماژه‌یان بۆبكه‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی درووست بوونی ترس له‌تاقیكردنه‌وه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی كاتریگهریهكانی ئه‌و ترسه لای قوتابی ، ئه‌وانه‌ی باسم لێوهكردون خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانن به‌و ئومێده‌م قوتابییانی خۆشه‌ویست له‌تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتووبن و ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بێنن .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.