Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 06:38

روونکردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ کرمێک

جۆره‌ كرمێك له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ولێر بڵاوبوويەوە
روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ كرمێك
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره‌ كرمێك له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌‌ جۆره‌ كرمێك له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌رووبه‌ری شاری هه‌ولێر بڵاوبۆته‌وه‌ و نیگه‌رانی دروست كردووه. 

به‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست راده‌گه‌یێنین كه‌ ئه‌و جۆره‌ كرمانه‌ وه‌رزین و به‌هۆی زۆری گژوگیا ده‌رده‌كه‌ون به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دواكه‌تنی وه‌رزی گه‌رما و فێنكی ئاووهه‌وا ژماره‌یان‌ زیادی كردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه‌ گژوگیای زۆره‌.

تیمه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی له‌ به‌رێووه‌به‌رایه‌تیمان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك ده‌شتایی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر به وه‌رگرتنی نمونه‌ی كرمه‌كان و تێست كردنیان بۆ له‌ناوبردنیان و له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی‌ رشاندنی ده‌رمانی قڕكه‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه‌، ده‌ست پێكراوه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت. 

هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كرمانه‌ به‌شێكن له‌ خێزانی مێرووه‌كان و  مه‌ترسی و زه‌ره‌رمه‌ند نین بۆ  ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵكوو به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌سه‌رچوونی  به‌هار ئه‌و جۆره‌ مێروانه‌ نامێنن و له‌ناوده‌چن، بۆیه‌ هێچ پێویست به‌ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ناكات. 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.