وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد له‌دوای هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، كه‌شتیی جه‌نگیی خشۆك "USS Arlington" و مووشهكههڵگرێكی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆتی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "بریكاری وه‌زیری به‌رگریی (پاتریك شاناهان) وه‌ك به‌شێك له‌و هێزه سه‌ربازییه زیاده‌یه‌ی كه فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كان ئه‌مریكا (CENTCOM) له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داوایكردبوو،
ره‌وانه‌كردنی كه‌شتی "USS Arlington" - ئێل پی دی-٢٤ و مووشهكههڵگرێكی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ ناوچه‌ی ئه‌ركی فه‌رمانده‌ییه‌كه، په‌سه‌ندكردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئێران پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێ هێرش بكاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ره‌تای هه‌فته ئه‌م گرووپه‌یان بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه‌كردووه، گرووپی هێرشبه‌ری كه‌شتی جه‌نگی "USS Abraham Lincoln" به‌شداری له هێزی ئه‌ركی بۆردومان ده‌كات و تیایدا هاتووه: "وه‌زاره‌تی به‌رگری له نزیكه‌وه چاودێری چالاكییه‌كانی سوپا و پشتیوانانی و رژێمی ئێران ده‌كات".
ئه‌مریكا سه‌ره‌تای هه‌فته بۆ به‌رپرچدانه‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێران، كه‌شتی جه‌نگی "USS Abraham Lincoln" كه له چوار فڕۆكه‌ی بۆردومانی جۆری kapasiteli B-52 پێكهاتبوو كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوهكی ئه‌تۆمیان هه‌یه ره‌وانه‌ی كه‌نداو كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.