سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را كۆتایی دێت و له گه‌ڕی سیی و هه‌شته‌م و كۆتایی خوله‌كه‌دا، ده یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه له یه‌ك كات به‌ڕێوه‌ده‌چێت
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی برایتۆن، مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌دوپێنج خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی ته‌نها یه‌ك خاڵ له‌پێش لیڤه‌رپولی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، به‌هۆی نزیكی خاڵه‌كانی نێوان مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگ و لیڤه‌رپولی دووه‌می ڕیزبه‌ند ململانێی نێوان ئه‌م دوو تیپه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پریمه‌رلیگ تا دوایین گه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مانچسته‌رسیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر تیپه‌كه‌ی به‌جیاوازی حه‌وت خاڵ له‌دوای لیڤه‌رپول بوو، ئه‌وكات پێشبینی نه‌ده‌كرد به‌ر له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه بێنه‌وه پێشه‌نگ، بۆیه ئێستا پێی وایه وه‌كو خه‌ونێكه كه له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دان و له نازناوه‌كه نزیكن، گواردیۆلا گوتیشی، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتن له دوایین یاریمان له‌به‌رامبه‌ر برایتۆن تۆماربكه‌ین و بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه ببه‌ینه‌وه‌و دواتریش هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را ده‌ده‌ین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.