ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا به‌شداری له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نمایشی یاری هۆكی سه‌ر شه‌خته كرد كه له شاری سۆچی به‌ڕێوه‌چوو
یاریه‌كه به به‌شداری ئه‌ستێره‌كانی پێشووی هۆكی ڕوسیا‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی ئه‌و وڵاته سازكراو داهاته‌كه‌ی بۆ پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی قوتابیان و وه‌رزشوانان ته‌رخان كرابوو، پوتین ئاستێكی به‌رزی له یاریه‌كه پێشكهشكردو هه‌شت گۆڵی تۆماركرد، سێرجی شۆجیۆ وه‌زیری به‌رگری ڕوسیاش سێ گۆڵی به‌ده‌ستهێنا
جێگای باسه پوتینی ته‌مه‌ن 66 ساڵ به به‌رده‌وام به‌شداری له پێشبڕكێی یاریه وه‌رزشیه‌كان ده‌كات و له مانگی شوباتی ڕابردوودا له هه‌مان شوێن و شان به شانی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لوكاشینكۆی سه‌رۆكی بیلاڕوسیا به‌شداری له یاریه‌كی هۆكی سه‌ر شه‌خته كردبوو، هاوكات یاری جۆدۆ یه‌كێكه له‌و یاریانه‌ی كه پوتین زۆربه‌ی كات ئه‌نجامی ده‌دات و ئاستی به‌رز له یاریه‌كه‌دا پێشكه‌شده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.