هه‌موو ساڵێك مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆز ده‌بێته میوانێكی ئازیزمان و موسڵمانان به درێژایی ئه‌و مانگه عیبادهت و په‌رستشێكی باشی تێدا ده‌كه‌ن و تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بن و شه‌وانه‌ش به كۆمه‌ڵ نوێژی ته‌راویحی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێ بزانینمانگیڕهمهزان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا چۆن بوه و خهڵكیچۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مانگه‌یان بهڕێكردوه.
- جاران خه‌ڵكی كرێكاری و جووتیاری و سه‌پانی و كشتوكاڵی و چاندن و كاری قوورسی ده‌كرد له‌و پێناوه‌شدا ئارهقهیڕهش و شینی ده‌كرد، كه‌چی به‌ڕۆژووش ده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆرێك له ئێمه ئه‌و مانگه به هه‌موو جۆرێك ته‌مبه‌ڵی ده‌كات و خۆی له كار و كاسبی به دوور ده‌گرێ.
- جاران خه‌ڵكی به‌گشتی هه‌ژار و نه‌دار بوون خواردنێكی وایان نه‌بوو بۆپارشێو و ڕۆژوو شكاندن، ئه‌وه‌ی هه‌بوو نیسك بوو یان نۆك بوو، جار جاره‌ش ساوارهكی وشكیان لێده‌نا، ئه‌وا به ده‌گمه‌ن برنج و گۆشت ده‌خرایه سه‌ر ئاگر، ئه‌و سه‌رده‌م خه‌ڵكی ده‌بوایه جه‌ژن و جه‌ژن برنج و گۆشت بخوات، كه‌چی ئه‌مڕۆ له خوا به زیاد بێ خواردن و خواردنه‌وه له بڕانه و وه‌كو جاران نیه.
- جاران هۆیه‌كانی فێنككردنه‌وه وه‌كو ئێستانه‌بوو، كه‌چی خه‌ڵكه‌كه هه‌ر ڕازی بوو به‌گه‌رما و سه‌رما مانگی ڕه‌مه‌زانیان به جوانی و ڕێكوپێكی به‌ڕێده‌كرد.
- جاران خه‌ڵكی بۆپارشێوكردن به ده‌هۆڵ كووتان له خه‌و هه‌ڵده‌ستان، كه‌چی ئێستا تا كاتی پارشێو به‌ئاگان و كه‌س به‌ری به نووستن نه‌ماوه.
- جاران خه‌ڵكی به تۆپی مام (فه‌تاحی ماسێ) ڕۆژه‌كانیان ده‌شكاند، چونكه ئه‌وسا شار وه‌كو ئێستا جه‌نجاڵ و قه‌ره‌بالغ نه‌بوو كه‌س به كه‌س نه‌بێ، جگه له‌وه‌ش ئێستا جۆره‌ها هۆكاری بێداركردنهوه هه‌ن خه‌ڵكی پشتیان پێ ده‌به‌ستن.
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمهچهند خاڵێكمان سه‌باره‌ت به مانگی ڕه‌مه‌زان له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا خسته به‌رچاو، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش هه‌ندێ خاڵی هاوبه‌ش هه‌ن كه له دوێنێ و ئه‌مڕۆشدا بوونیان هه‌بوه و هه‌یه وه‌ك یاری سنی سنیانی ئه‌وسا و ئێستاش هه‌یه كه‌گه‌نج و لاوه‌كان له شه‌وانی ڕه‌مه‌زاندا تا كاتی پارشێو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و كۆڕ و مهجلیسیگهورهی بۆ ده‌به‌ستن.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.