مامۆستا ئه‌و گه‌وهه‌ره به نرخه‌یه ، كه‌چه‌ندین مرۆڤ له ژێرده‌ستی په‌روه‌رده بوون ،كه له دوارۆژ جێپه‌نجه‌یان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان و له نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دیارن.
ڕۆژی 12 ی مانگی گوڵان له ئێران به ڕۆژی مامۆستا ناسراوه و له سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕێز له‌م چینه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌گیرێت.
"ئازه‌ری جه‌هرۆمی" وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران كه به وه‌زیره گه‌نجه‌كه‌ی كابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ناسراوه، سه‌ردانی مامۆستاكه‌ی خۆیی كردووه و وه‌ك ڕێز و وه‌فایه‌ك ده‌ستی ئه‌و مامۆستایه‌ی ماچ كردووه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.