لێژنه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له‌یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی بریاریدا به‌سه‌پاندنی سزای راگیرانی مینۆ رایۆلا بریكاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
به‌پێی بریاریهكهی فیفا رایۆلا بۆ ماوه‌ی سێی مانگ سڕكراوه‌و ناتوانێت هیچ گواستنه‌وه‌یه‌ك له‌میركاتۆی هاوینه ئه‌نجام بدات
بریاری راگیرانی رایۆلا له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی دوای ئه‌وه‌هات یه‌كێـتی تۆپی پێی ئیتالیا رایۆلای به‌سێی مانگ سزادا كه ناتوانێت هیچ یاریزانێك له‌ناوه‌وه‌ی ئیتالیا و ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا بگوازێته‌وه
جێی ئاماژه‌یه راگیرانی رایۆلا كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ له‌وانه پۆل بۆگبای فه‌ره‌نسی كه به‌نیازه له‌هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، هه‌روه‌ها ماتیاس دی لخیتی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس كه ره‌نگه به‌منزیكانه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بارسهلۆناوه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.