به‌پێی پێگه‌ی "Daily Mail"ی بریتانی، له‌ساڵی 1903 تۆمه‌تبارێك به‌ناوی وێڵ ویست، گه‌یشته به‌ندیخانه‌ی چاكسازیی لیفینۆرس له ویلایه‌تی "تێكساس"ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك هه‌ر تۆمهتبارتێكی ئاسایی دیكه، وێڵ ویست چووه لای كارمه‌ندی به‌ندیخانه‌كه بۆ ته‌واوكردنی رێوشوێنی چوونه نێو به‌ندیخانه‌كه.
ئه‌و كارمه‌نده كه ناوی ماكلاوری بوو، سه‌ری سوڕما كاتێك چاوی به وێڵ ویست كه‌وت، ماكلاوری، پێی‌گوت تۆ پێشتر به‌ندكراوی لێره، وێڵ ویستیش، له وه‌ڵامدا گوتی، نه‌خێر، به‌ڵام ماكلاوری، باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌په‌له چووه تۆماری به‌ندكراوه‌كانی هێنا و، وێنه‌ی تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی ده‌رهێنا به‌ناوی وێڵیام ویست و وێنه‌كه‌ی پیشانی وێڵ ویست دا، ماكلاوری گوتی، من له‌و باوه‌ڕه‌دام تۆم بینیوه، وێڵ ویست، دوای ته‌ماشاكردنێكی قووڵ و دوور و درێژ خۆشی سه‌ری سوڕما و گوتی، ئه‌وه وێنه‌ی منه، من پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌م چۆن ئه‌و وێنه گه‌یشته ئێره.
ماكلاوری، ده‌ستیكرد به پێداچوونه‌وه و، وه‌رگرتنی كێش و درێژی باڵا بۆ هه‌ردوو تاوانباره‌كه به‌شێوازی "بێرتلۆن" كه شێوازێكی كۆنه، ماكلاوری، سه‌ری سوڕما هه‌ردوو تاوانبار هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیی یه‌كترییان هه‌یه، ده‌ركه‌وت به‌ندكراوێكی دیكه كه پێش دوو ساڵ له‌و به‌ندینخانه به‌ندكرابوو كۆپییهكبوو له وێڵ ویست، ناویشی وێڵیام ویست بوو.
وێڵ ویست، دهستكیرد به سوێند خواردن گوتی، من ئه‌و كه‌سه نیم، دوای پێداچونه‌وه‌یه‌كی دوور و درێژ و، سه‌رباری سه‌رسوڕمانی ماكلاوری و، ئه‌و لێكچوونه ته‌واوه‌تییه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌م دوو تاوانباره جیاوازن.
چیرۆكی "وێڵ و، وێڵیام" خراپی كه‌موكووڕیی شێوازی "بێرتلۆن"ی ده‌رخست بۆ ناسینه‌وه‌ی تاوانباره‌كان، بۆیه ئیداره‌ی ئه‌و به‌ندیخانه ده‌ستیانكرد به بیركردنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی زۆر گونجاو و لێهاتوو بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان، له‌كۆتاییدا و، له‌ساڵی 1904 حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڕیاریدا په‌نجه‌مۆر به‌كاربهێنێت بۆ ناسینه‌وه‌ی كه‌سه‌كان كه له‌و كاته‌وه زۆر سه‌ركه‌وتووه.
جێی باسه، شێوازی په‌نجه‌مۆر له‌ساڵه‌كانی سه‌ده‌ی 18ی رابردوو به‌كارهاتووه، به‌ڵام ته‌نها بۆ واژوو بووه، نه‌وه‌ك بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م زانسته مه‌زنه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.