تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەستى پێ کرد.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە هاتووه، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى 11/5/2019ى زایینى، تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەستى پێ کرد. ئەم تاقیکردنەوانە تەنیا قۆناغەکانى 4 تا 8ى بنەڕەتى و 10 و 11ى ئامادەیی دەگرێتەوە. تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکان کە (1.291.380 قوتابی) لە (6,061 قوتابخانە) تاقیکردنەوەى تێدا ئەنجام دەدەن، تا ڕێکەوتى 20/5/2019 بەردەوام دەبن.
پەروەردە گشتییەکانى پارێزگاکان ئامادەکارى تەواویان کردووە بۆ ئەوەى قوتابیان لە دۆخێکى گونجاو و بە دەروونێکى هێورەوە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەمەى خوارەوەش ئامارى قوتابخانە و قوتابیانی بەشداربووى تاقیکردنەوەى پۆلە ناکۆتاکانە بە پێى پارێزگاکان:
ـ پارێزگاى هەولێر: ٥٦٢ هەزار قوتابی لە ٢١٥١ قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ پارێزگاى سلێمانى: ٣٠٠ هەزار قوتابی لە ١٧٤٦ قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ پارێزگاى دهۆک: ٣٤٥ هەزار قوتابی لە ١٦٤٨ قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ پارێزگارى هەڵەبجە: ١٤,٣٨٠ قوتابی لە ١٤٦ قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
ـ ئیدارەى گەرمیان: ٧٠ هەزار قوتابی لە ٣٧٠ قوتابخانە، تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.