به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌به‌ركردنی پانتۆڵی كورت بۆ پیاوان و گه‌نجان له شوێنه گشتییه‌كانی شاره‌كه قه‌ده‌غه ده‌كات و له‌هه‌ڵمه‌تێكدا چه‌ند كه‌سێكیش ده‌ستگیر ده‌كات.
بەپێی نوسراوێک کە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە ئاڕاستەی سەرجەم بنکەکانی پۆلیس کراوە هاتووە، هەر کەسێک (پانتۆڵی دڕا‌و) و (شۆرت) و (سێ چارەک) لە پێی بکات دەستگیر بکرێت و پاش ئەوەی کە بەڵێننامەی لێی وەربگیرێت جارێکی دیکە لە پێی نەکاتەوەو ئەو کات ئازاد بکرێت، پاش زیندانی کردنی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر.
لای خۆشییەوە عەقید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند: بڕیارەکە لەژووری ئۆپەراسیۆنی کەرکووکەوە دەرچووەو ئێمەش جێبەجێی دەكەین.
لە كەركووك، تاکو ئێستا سه‌روی 15 گەنجی دانیشتووی كەركووك، لەسەر لەپێكردنی بانتۆڵی كورت دەستگیرکراون، پاش ئەوەی بەڵێنامەیان لێی وەرگیراوە کە جارێکی دیکە ئەو جلوبەرگە لەبەرنەکەنەوە ئازادیان كردون.
پ/ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.