كرێكارێكی خهڵكی شنگال لهسهر باڵهخانهیهكی 9 نهۆمی له ههولێر خۆی فڕیدایه خوارهوهو كۆتایی بهژیانی خۆی هێنا.
ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی فەرمیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاند: ئەم ڕووداوە کاتژمێر7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 11/5/2019 کرێکارێک، کە خەڵکی شنگال بوو و ناوی (ئەیاد حەیدەر قاسم)ە و تەمەنی 20 ساڵ بوو، لەسەر باڵەخانەیەکی شەقامی 30 مەتری خۆی فڕێ دایە خوارەوە.
رائید هۆگر گوتیشی: ئەو گەنجە بۆ کارکردن هاتووەتە هەولێر و و لە شەقامی سوڵتان مزەفەر کرێکار بووە.
ئاماژهی بهوهشدا تەرمی کرێکارەکە لە پزشکی دادوەرییە و دوای ڕێکارە یاساییەکان، تەرمەکەی رەوانەی شنگال دهكرێتهوه.
پ/ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.