چەکدارانی داعش دوای لە دەستدانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا، ویلایەتێکی دیکەی خەلافەتەکەیان لە هندستان ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) دوای ڕووبەڕوبوونەوەی هێزەکانی پۆلیسی هندستان و چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە هەرێمی کشمیری ئەو وڵاتە، چەکدارانی داعش ویلایەتێکی سەربەخۆیان بەناوی (ویلایەتی هند) راگەیاند.
ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ربه رێكخراوی داعش وه‌ڵامی لێدوانێكی رۆژی هه‌ینیی پۆلیسی هندستانی دایه‌وه كه باسی له‌وه‌كردبوو له شه‌ڕێكی نێوان چه‌ند چه‌كدارێكی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی شوبیان، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی داعشیان كوشتوه.
لەبارەی ڕاگەیاندنی ویلاتە نوێیەکەی داعش لەو ناوچەیەی هندستان، تاوەکو ئێستا حکومەتی هندستان هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.
لای خۆشییەوە ریتا کاتز بەڕێوەبەری گروپی ( SITE Intel) کە کاریان دەستنیشانکردنی بەرەوپێشچونەکانی گروپە تیرۆرستییەکانە رایگەیاند: راگەیاندنی ویلایەتێک لەناوچەیەک کە هیچ بایەخێکی ئیداری نییە گۆڕانکارییەکی گەورە نییە، بەڵام نابێت ئەم مەترسییە لەبەرچاو نەگیرێت.
پ/ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.