سبەی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، كه هه‌فته‌ی رابردوو یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند بریاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 12ی ئایاری 2019، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دوای کۆبوونەوەکەش پەرلەمان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژیش سڤی ئەو کەسانە وەردەگیرێت، کە دەیانەوێت پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەربگرن و بڕیاریشه هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
دوای ده‌رگاكردنه‌وه‌ش بۆ ماوەی سێ رۆژ (سی ڤی) ئەو کەسانە وەردەگیرێت، کە دەیانەوێت پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
بە گوێره‌ی زانیارییەکان، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكات.
پ/ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.