پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کەسێکى ڕاگەیاند کە 27 دەمانجەى جۆرى جیاوازى پێبووە.
بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لیوا عەبدولخالق تەڵعەت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژى پێنچ شەممەی هه‌فته‌ی رابروو لە گەڕەکى ڕاپەرینى هەولێر ئەو کەسە دەستگیرکراوە.
لیوا عەبدولخالق گوتیشى، دەستگیرکراوەکە لە دەرەوەى هەرێمی كوردستان ئه‌م چه‌كانه‌ی بە شێوەى قاچاغ هێناوه‌ته ناو هەرێمى کوردستان و بەشێک لە دەمانچەکانیش دەستکارى دەکرێت و جۆرى گولەکەى بەهێز دەکرێت، دەستگیرکراوەکە تەمەنى 33 ساڵە و دانیشتوى هەولێرە و شۆفێرى تەکسیە و پێشتر زانیارى لەبارەیەوە هەبووە کە بازرگانى بەچەکەوە دەکات.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەیخستەڕوو، کە نرخی دەمانچەکان دیاریکراو نییە و هەر جارە بە نرخێک دەفرۆشرێت.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سوپاسی هێزه ئه‌منیه‌كانی كرد كه هاوكاربوونه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه.
پ/ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.