Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 07:26

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی 26ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پیرۆزده‌کات

پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان دووپات دەكەینەوە
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی 26ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزده‌كات
کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (26) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ بەڕێز شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش

بەبۆنەی (26)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی وكۆمەڵایەتی لالش، پیرۆزباییەكی گەرم  و برایانە لە ئێوەو دەستەی باڵا و سەرجەم ئەندامانتان دەكەین و، بەهیوای بەردەوام بوون لە كار و چالاكییەكانتان و دەخوازین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە كار و بەرنامەتان بدەن بۆ خزمەتكردنی كوولتوری و رۆشنبیری رەسەن، هەروەها هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پتەوكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و لێبووردەیی و ئاشتەوایی لە نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

بنكەی لالش كە بەر لە (٢٦) ساڵ لەسەر دەستی دەستەبژێر و رۆشنبیرانی ئێزدی  دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی رەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی لەو دەڤەرەدا.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی پاشماوەی نەهامەتی و دەردەسەریەكان، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزیدیان.

جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش و ھەر سەرکەوتووبن..


دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.