ئهمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
لهم بارهیهوه سهرچاوهیهك به كوردستان تیڤی راگهیاند: ئهمڕۆ یهكشهممه دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دوای کۆبوونەوەکەش پەرلەمان دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژیش سیڤی ئەو کەسانە وەردەگیرێت کە دەیانەوێت پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەربگرن و بڕیاریشه هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.