رۆژنامه‌ی هائارێتس ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه كه دۆخه‌كه له‌كه‌نداو له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ره‌و بارگرژی زیاتر ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵنی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كردووه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش چاوه‌ڕوانكراوه‌و هاوكاتیش سوپای ئێران له‌ئاماده‌باشیدایه.
ده‌شڵێت: له ئێستادا ئه‌مریكا و ئێران له كه‌نداو له لێواری پێكدادان و بوونی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ئێرانیش له سوریا و عێراق، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی چه‌ند هێرشێكی له‌ناو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ر بۆ جه‌نگێكی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئێران له كه‌نداو راده‌كێشێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.