Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 08:25

عەمید ئەسکەندەر گەردی شه‌هیدبوو

پێشتر به‌هۆى تەقینەوەی گوللە هاوەنێک بە سەختی برینداربوو
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لەکاتی ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامی تەقینەوەی گوللە هاوەنێک بە سەختی برینداربوو ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ عەمید ئەسکەندەر گەردی یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن شه‌هیدبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دوای تەواوکردنی ڕێککارەکان تەرمی شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی دەگەرێندرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە رێوڕەسمی تایبەتدا بە خاک دەسپێردرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە ٩-٥-٢٠١٩ لەکاتی ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە گوللە هاوەنێکی ٦٠ ملم تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەهید عەمید ئەسکەندەر گەردی و دوو پێشمەرگەی دیکە زامدار بوون و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئوردن.

عەمید ئەسکەندەر گەردی فەرماندەی لیوای ٣ی کۆماندۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو و یەکێک بووە لەو فەرماندانەی پێشمەرگە کە ڕۆڵی بەرچاویان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش هەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.