لهراگهیاندراوێكدا قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی نوێ بۆ گردی مامه‌یاره‌ی سلێمانی كه‌له‌گه‌ڵ كلتوری شاره‌كه و قه‌باره‌ی بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا بگونجێت ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵی یاده كوردییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری و فۆلكلۆری كورد سه‌ردانی قائیمقامی سلێمانییان كرد
رایده‌گه‌یه‌نن ، له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی پێشنیاریان كرد گرنگی زیاتر به گردی مامه‌یاره بدرێت به‌جۆرێك كه شیاو بێت بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واوی بۆنه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و پارێزگاریش له مانه‌وه‌ی ئه‌و سروشته جوانه‌ی بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه قائیمقامی سلێمانی پشتگیری داواكارییه‌كه‌ی كردن و به گرنگییه‌وه له پێشنیارهكهیانی روانی و داوای لێ‌كردن وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد نوسراوێك ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌ت و پارێزگاری سلێمانی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بكه‌ن و تێیدا داوای جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی شایسته بكه‌ن بۆ جوانتركردنی گردی مامه‌یاره به‌جۆرێك له‌رووی سه‌وزای و رێگاوبان و فرۆشگای تایبه‌ته‌وه سیمای ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پوری وه‌رگرێت و ببێت به ناوچه‌یه‌كی گونجاوتر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بۆنه نهتهوایهتییهكانی سلێمانی لێ ئه‌نجام بدرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.