ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگه‌یاند ده‌ستگیر كردنى شۆفێرى بارهه‌ڵگرێكى ئێرانى به بڕێكى زۆر مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ڕاگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخه‌وه شۆفێرێكی ئێرانی ده‌ستگیركرا كه بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی پێ‌بوو و شووشه‌ی باركردبوو، بڕی 888 گرام و 90 سه‌نت مادده‌ى هۆشبه‌رى له‌جۆرى تلیاكى به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی له بارهه‌ڵگره‌كه‌دا حه‌شاردابوو كه به‌نیازبوو له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه بیهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پاش پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌و شۆفێره‌كه‌ی، راده‌ست به‌دادگا ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا سزای خۆی وه‌ربگرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.