له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌ریگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ى 5 ى 2019 ، به ئاماده‌بوونی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكار و زۆرێك له فه‌رمانده‌و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید ، تەرمی عەمید ئەسكەندەر گەردی، فەرماندەی لیوای 3ی كۆماندۆی پێشمەرگەی زێره‌ڤانی لە وڵاتی ئوردنەوە گەڕاێنرایەوە هه‌رێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر له رێوڕەسمێكی شایسته‌دا پێشوازی لێكرا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ، كه بۆ رێزگرتن له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه رێكخرابوو ، له‌لایه‌ن به‌رپرسان و فه‌رمانده‌و كه‌سایه‌تی و كه‌سوكاری شه‌هیده‌وه تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فاداری له‌سه‌ر ته‌رمی شه‌هید عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر گه‌ردی داندرا و پاشان لە گوندی گرد عارەق _ ی دەوروبەری ھەولێر ، كه زێدی له‌دایكبونێتی، تەرمی شه‌هید بە خاكی كوردستان سپێردرا.
رۆژی 9/5/2019 عەمید ئەسكەندەر گەردی لە كاتی مەشق و راھێنان لە فێرگەیەكی تایبەتی ھێزی پێشمەرگە برینداربوو، دوای وەرگرتنی چارەسەرە سەرەتاییەكان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ھەولێر، بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی ئوردن كرا، بەڵام بەھۆی سەختی برینەكەیەوە ئێوارەی دوێنێ 12/5/2019 گیانی لەدەستدا.
بەگوتەی ھاوسەنگەر و كەسە نزیكەكانی، عەمید ئەسکەندەر گەردی یەکێک بوو لە فەرماندە بوێر و قارەمانەکانی پێشمەرگە و لە میانەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.