Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 10:05

سه‌رۆک بارزانى: شەهیدبوونی عەمید ئەسکەندەر ڕەشید گەردی جێگەی داخە و خەسارەتێکی گەورەیە بۆ هەموومان

من خۆم شاهیدی قارەمانیه‌تی شەهید ئەسكەندەر بووم لە كاتی زۆر تەنگانەدا
کوردستان TV
100%

بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەهیدبوونی  عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 بە شەهیدبوونی عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی، لە ڕووداوێكی دڵتەزێن لە ئەركی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگەكان زۆر دڵتەگ و خەمبار بووم. عەمید ئەسكەندەر پێشمەرگەیەكی قارەمان و چاونەترس بوو. من خۆم شاهیدی قارەمانەتیی شەهید ئەسكەندەر بووم لە كاتی زۆر تەنگانەدا و لەدەستدانی جێگەی داخە و خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی شەهید عەمید ئەسكەندەر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داوكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

13ـی 5ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.