Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 13:27

موقتەدا سەدر: خەڵکی موسڵ پێویستیان بە خزمەتگوزاری هه‌یه‌

ئه‌مرۆ پارێزگارو جێگری یەکەمی پارێزگاری نه‌ینه‌وا هەڵبژێردران
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" خەڵكی موسڵ پێویستیان بە خزمەتگوزاری هه‌یه‌ و داواشی لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كرد بە جددی كاربكەن بۆ بەهاناوەچونی داواكاریەكانی خەڵكی نەینەوا.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا کۆتایی هات و مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە پارێزگار هەڵبژێردرا، سیروان رۆژبه‌یانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژیردرا.

لە کۆبونەوەی ژمارە 41ی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە کۆی 39 ئەندامی ئەنجوومەن بە 28 دەنگی ئەندامان پارێزگار و جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژێردران. هەڵبژاردنی جێگری دووەمیش بۆ کاتێکی تر هەڵدەبژێردرێت.

هەرچەندە لەبەر دەم بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پشێوی و ئاڵۆزی لەلایەن هەندی خۆپێشاندەرانەوە سازکرا، بەڵام دواجار کۆبوونەوەکە کرا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.