لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، قایمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری کردن لەلایەن لێژنه‌كانمان و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن توانرا دەست بەسە بڕی(113) سەتلی گەورەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل ساختەکراو دابگیرێت ".
راشیدهگهیهنن ، ئەم جۆرە ڕۆنە ڕۆنی پیسە واتە دووبارە بەکارهێنراوتەوە لەگەل ڕۆنی خاوێن تێکەل کراوە ئامادەکراوە لەناو ئەو سەتلانە لە وێنەکان دا دیارە بەشێوازی ڕۆنی ئۆرجینال فرۆشتویانە لەبازاڕ.
قایمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سەرەڕای داخستی کۆگاکە دووکەس دەست بەسەرکران بەپێ ی مادەی 10 لەیاسای پاراستنی مافی بەکاربەر دەست بەسەر کران.
قایمقامییه‌تی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاته‌وه كه لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی سەرجەم لێژنەکان بە هەموو هێزوتوانایانەوە بەردەوام دەبن بۆمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەوجۆرە کەسانە بەپێ ی یاسامامەلەیان لەگەڵ دەکرێن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.