لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی بهشو بنكه‌كانی سه‌ر بهبهرێوهبهرایهتیهكهمان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیاجیادا به‌شی پۆلیسی قهرهداغو بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دوكان، ده‌ستیان به‌سه‌ر 31 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا گرت.
راشیدهگهیهنن ، پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر زیادبونی ماتۆرسكێلی بێ سه‌ره‌تاو بێزاركردنیان، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ به‌هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆی سنوره‌كه، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 12 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت.
پۆلیسى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دوكان، به‌هاوكاریی ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆی سنوره‌كه، تونرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان كه هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا كه بونه‌ته هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.