له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، قایمقامییه‌تى قه‌زی ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، 9 نۆرینگەی پزیشکی ، 2 کۆگای دەرمان و دەرمانخانەیەک داخران بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانی کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان داخران
لێژنەی بالای بەدواداچوونی دەرمان له‌قایمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، له هەڵمەتێكدا 2 کۆگای دەرمان له شەقامی پزیشکانی هەولێر، 9 نۆڕینگه و دەرمانخانەیەک له مامزاوه و قۆریتان بەسەر کرانەوه و هەموویان داخران.
هۆکاری داخستنی ئەم شوێنانەش بۆئەوە گه‌راندووه‌ته‌وه كه دەرمانی نایاسایی و مۆڵەت پێنەدراویان فرۆشتووه.
لێژنه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەموو دەرمانه قاچاخ و بێ‌مۆڵەتەکان دەستیان بەسەردا گیراو ڕێکاری یاسایش گیرایە بەر لەبەرامبەر سەرپێچی کاران
له‌كۆتادا لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و ده‌رمان له قایمقامییه‌ت هاوڵاتیان دڵنیا دەکەاته‌وه كه ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی.





دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.