بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى ڕوونكردنهوه و شێواز و ڕێنمایی لهسهر ههنگاوهكانى تۆماركردنى ئۆتۆمبێلی سهرهتا و ئهوروپی بۆ تۆماركردن بهم شێوهیه ڕاگهیاند :
ا- ئۆتۆمبێلی تایبەت لە مۆدیلی ۱۹۹٤تا۲۰۱٥تۆمار دەکرێت
ب- ئۆتۆمبیڵی بار هەڵگر پیك ئاب تۆمار دەکرێت لە مۆدیلی ۱۹۹٤ تا۲۰۱٥ بۆ خوار دوو ــتەن ۱۹۹٤وەتا مۆدیلی ۲۰۰۸ بۆ ۳ تەن و زیاتر
ج- پاس تا مۆدیلی ۲۰۱٥بەمەرجێک لە ۲٥نەفەر وکەمتر بێت
د- ئامێری بیناسازی و کشتوکاڵی تۆمار ناکرێت
و-ئۆتۆمبێلی تاکسی تۆمار ناکرێت
۲-ئوتۆمێلی ئەوروپی دەبێت پێش ۲۰۱۷/٥/۱ داخل بوو بێت و مەنەفێستی لە گەڵدا بێت وە نوسراوی بۆ دەکرێت بۆ پۆلیسی ئینتهرپول
۳-ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی هەرێم دەبێت پێش ۲۰۱٦/۳/۱داخل بوو بێت بەمەرجێک فرۆشرابێت لەلایەن کۆمپانیای هاوردەکراوەوە
٤-هەر ئۆتۆمبێلێکی تر بێجگە لە (۲؛۳)تۆمار دەکرێت بەمەرجێک نابێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەهیچ پارێزگایەکی عێراق و کوردستاندا تۆمار کرابن لەو مۆدێلانە بێت دیاری کراوە
٥-نابێت ئۆتۆمبێلەکان داواکرابێت و هیچ نیشانەیەکی دەست بەسەراگرتنیان لەسەربێت
٦- ئوتۆمبێل تەنها بەناوی ئەوهاوڵاتیانهوه تۆماردەکرێت کەکارتی زانیاری هەرێمی کوردستانیان هەیە
۷-ئەو ئوتۆمبێلانەی ئاڕمیان هەیە بەهەمان مەرجەکانی سەرەوە تۆمار دەکرێت
۸-هەموو ئۆتومبێلەکان ڕەوانەی گومرگ دەکرێت بێجگە لە ژمارەکاتی هەرێم
۹-بێجگە لەرسوماتی تۆمارکردن و سزای دواکەوتن و رسوماتی گومرگ وەک هەر توتومبێلیکی ئاسایی پارەی ژینگەو ڕێگاوبان وپێدانی ساڵانەو تابڵۆیان ڵێوەردەگیرێت
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.