ئه‌فراسیاو كامیل ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی كه‌ركووك، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه: له كه‌ركووك رێگری ده‌كه‌ین له زیادبوونی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
ئه‌فراسیاو كامیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كه‌ركووك به‌تایبه‌ت له‌نێو گه‌نجاندا به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیادی كردووه و ئاشكراشی كرد كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌تایبه‌ت رایانسپاردوون كه رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه بگرنه به‌ر.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه به تایبه‌ت گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15-20 ساڵ روویان كردۆته مادده‌ی هۆشبه‌ر و گوتی: ''بۆ رێگریكردن و به‌رگرتن له‌م دیارده‌یه، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌ركێكی قورسیان ده‌كه‌وێته سه‌رشان و ده‌بێت گه‌نجان هۆشیار بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه / ئاژانسی ئانادۆڵو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.