عه‌قید بێڵ ئۆربان، ووته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا ،وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئێران و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌ناوچه‌كه ، چه‌ند جارێك به‌ئاسمانی كه‌نداو سووڕاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئامانج له‌بوونی فڕۆكه‌كانمان له ئاسمانی ناوچه‌كه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران و سه‌لماندنی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌و پارێزگاریكردنه له‌ناوچه‌كه.
ووته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا روونیشكرده‌وه كه ئه‌و فڕۆكانه‌ی به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕینه‌وه له جۆری (F-15) و(F-35) ن ، كه بۆ پارێزگاریكردن له هێزه‌كانی ئهمریكاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.