چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بناری چیای قەرەچووخ، ئاگریان له ده‌غل و دانی جووتیارانی ناوچه‌كه به‌ردا و به‌هۆیه‌وه بەشێک لە ڕووبەرە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە سووتان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، له نزیك گوندی عه‌لیه ره‌شی بناری چیای قه‌ره‌چووخ ئاگرێكی گه‌وره‌یان كرده‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه ته‌شه‌نه بكات و ده‌غڵ و دان و به‌شێكی زۆر له‌و زه‌وییه كشتووكاڵیان بسووتێن.
هه‌رچه‌نده ئاگره‌كه له ئێستا كوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌با، مه‌ترسی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌یه كه ئه‌و كاته بۆی هه‌یه ئاگره‌كه زیاتر ته‌شه‌نه بكات و تەواوی گەنم و جۆی جوتیارانی ناوچه‌كه بسووتێت.
جێی ئاماژه‌یه گووندی عه‌لیه‌ڕه‌ش له ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆرستانی داعش دایه‌و هاووڵاتیانی بناری چیای قه‌ره‌چووخ داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته ده‌ست، به‌و پێیه‌ی كه له ئێستادا پۆلیسی ئیتحادی و ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و رۆڵه ده‌بینن به‌ڵام پێیان كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.