به‌شى راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، ڕایده‌گه‌یه‌نن ، بە پێی پێشبینییەكانما پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی ئاسایی روو لە بەرزبوونەوە دەكەن نەوەك لەسەر شێوەی شەپۆلی گەرمای پلە بەرز و تا رۆژی (هەینی – 2019.5.17) بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بۆ (هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە) لە نێوان 36 تا 37 دەبێ و لە (كەركووك) یش دەگاتە سنووری 39 پلەی سیلیزی و پاشان روو لە نزمبوونەوە دەكاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەو بەرزبوونەوەیەی كە لەو چەند رۆژەی داهاتوو زیاتر هەستی پێدەكرێت لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی (عێراق) دەبێت، كە بێگومان لە رووی شوێنكەوتەی جوگرافی و تۆپۆگرافییەوە، هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری (عێراق)، ئەمەش كاریگەریی خۆی هەیە لەسەر دابەشبوونی پلەكانی گەرما
لهكۆتادا به‌شى راگه‌یاندن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات كەوا وردتر مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەكانی هەواڵ بكەن
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.