ژمارەیەک خێزانى عەرەبی هاوردە هاتوونەتە گوندی پەڵکانە و به هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ خانووی كورده‌كان داگیر بكه‌ن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خەڵکى عەرەب، کە زیاتر لە 20 خێزان دەبوون، بە پاڵپشتیی هێزێکی سوپای عێراق هاتنە گوندی پەڵکانەی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له شارۆچكه‌ی دوبزی كه‌ركووك بە مەبەستی داگیرکردن و دووبارە تەعریبکردنەوەی گوندەکە.
دوای ئه‌وه‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان هاتوونه‌ته گوونده‌كه، دانیشتوانی ناوچه‌كه ویستوویانه رێگرییان لێ بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه ئاڵۆزی دروستبووه و هێزه عێراقییه‌كان چه‌ندین هاووڵاتی كوردیان ده‌ستگیر كردووه.
پەلکانە گوندێکی دەوروبەری ناحیەی سەرگەڕانە لە قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.