وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، مایه‌ی نیگه‌رانییه له ناوچه‌كه‌دا كاری تێكده‌رانه روو ده‌دات.
ئاژانسی هه‌واڵیی (ISNA) بڵاویكرده‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستانه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا هیندستانییهكهی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و رووداوه كردووه كه له نزیك به‌نده‌ری فجێره چوار كه‌شتی بازرگانی دووچاری زیان بوون و گوتی: مایه‌ی نیگه‌رانییه له ناوچه‌كه‌دا كاری تێكده‌رانه رووده‌دات. ئێمه له سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو كه گرووپێك له ناوچه‌كه‌دا بۆ زیادكردنی گرژییه‌كان ره‌نگه ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بده‌ن".
هاوكات گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران، به‌هرۆز نیعمه‌تی رایگه‌یاند "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تاوتوێكران، ئه‌و رووداوه بوو كه له ئیمارات روویدا. مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئیسرائیل ده‌ستی له رووداوه‌كه‌دا هه‌بێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو چوار كه‌شتی بازرگانی له كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئیمارات له به‌نده‌ری فجێره به‌ره‌وڕووی كاری تێكده‌رانه ببوونه‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئاشكرایكردبوو، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان كردووه كه هیچ زیانێكی گیانی یان لێچوونی سووته‌مه‌نی له كه‌شتییه‌كان، لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.