قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر رایگهیاند" ھەڵمەتی داخستنی كۆگاكان و ئەو دەرمانخانانەی دەرمان بە قاچاغ ھاوردە دەكەن بەردەوامە و ھەر دوێنێش ژمارەیەكیان داخراون. دەشڵێت، ھەر كەسێك بە قاچاغ دەرمان بفرۆشێت یان هاوردەی بكات، سزا دەدرێت و دەستگیر دەكرێت.
نەبەز عەبدولحەمید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ماوەیەكی زۆرە ھەڵمەتێكیان بۆ نەھێشتنی دەرمانی قاچاغ دەست پێكردووە و بەردەوامن، ھەر دوێنێش دوو كۆگای دەرمان و نۆ نۆڕینگە و دەرمانخانە لە سنووری شاری ھەولێر داخراون بە ھۆی فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی و قاچاغەوە، كە وەك ناوبراو گوتی، ئەو ھەڵمەتە بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرپێچییەكان بە تەواوی بنبڕ دەكرێن.
بە گوتەی عەبدولحەمید، ئەوانەی دەرمان بە قاچاغ دەفرۆشن یان هاوردەی دەكەن، سزای توند دەدرێن و دەستگیریش دەكرێن، هەروەها شوێنەكەشیان دادەخرێت و دەرمانەكانیش لەناو دەبرێن.
قایمقامی ھەولێر باسی لەوەش كرد، لە دوای دەستپێكردنی ھەڵمەتەكەوە، تاوەكو ئێستا بە دەیان شوێن داخراون و بە دەیان كەسیش دەستگیر كراون و سزای توند دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.