بڕیارە ئێوارەی سبەینێ چوارشەممە دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەورەترین ئێوارەخوانی رەمەزانی لەناو مزگەوتی مووسڵ بۆ 1000 كهس ساز بكات.
لەمبارەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا، بڵاوی كردەوە ئێوارە خوانەكە تایبەتە بە 1000 كچ و كوڕی قوتابی بەشە ناوخۆییەكانی شاری مووسڵ و لەناو مزگەوتی مووسڵ پێشوازییان لێ دەكەن.
جێی باسە بەر لە چەند رۆژێك دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوئاهەنگی كۆنسوڵگەی گشتیی كوێت لە هەولێر ئێوارەخوانێكی گەورەی لە ناو باخی شاردا لە هەولێر بۆ هاووڵاتیان ساز كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.