حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن له‌ناوخۆی سعوودیه.
گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسیه‌كان یه‌حیا سه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌و رۆژه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌رێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه ئه‌نجام داوه بۆسه‌ر سعوودیه، دوێنێ گه‌وره‌ترینیان بووه كه له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیان داوه.
سه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هێرشه ئاسمانییهكهیاندا دامه‌زراوه‌ی گرنگیان له شاره‌كانی دوادمی و عه‌فیف كردووه‌ته ئامانج و گوتی، "له‌و هێرشه‌دا كه له‌رێی چاودێری ورد و به‌پشتگیری هاریكاره ناوخۆییه‌كانمان ئه‌نجام درا، ره‌وانه كردنی نه‌وت له بۆری نه‌وتی ناوچه‌كه‌دا وه‌ستا و ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ئابووری سعوودیه".
دوێنێ كه‌ناڵی ئهلمهیسهری حووسیه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه ٧ هێرشی گرنگیان له سعوودیه ئه‌نجام داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.