دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی نویۆرك تایمزی دایه‌وه كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ ره‌وانه‌كردنی 125 هه‌زار سه‌رباز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات.
تره‌مپ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا ده‌بێت شتێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌م، ئێمه هێشتا پلانی له‌مشێوه‌یه‌مان دانه‌ناوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هه‌واڵێكی ساخته‌یه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هێز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، له‌و ژماره‌یه زۆر زیاتر ره‌وانه ده‌كه‌ین.
دوێنێ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و گه‌وره راوێژكارانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پلانی سه‌ربازی خۆی خستۆته روو و داوای كردووه 125 هه‌زار سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.