Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 11:10

پۆلیسى سلێمانى: کەسێک کوژراو کەسێکی دیکه‌ش بریندار بوو

له‌شه‌ڕی نێوان 2 بنه‌ماڵه‌دا
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 14 ى 5 ى 2019 ، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەوە شەڕو دەماقاڵێ دروست بوو، بەهۆیەوە کەسێ کوژراو کەسێکیش بریندار بوو.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە دەست بەجێ چەند هێزێکی تایبەت  گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا شەڕو ئاڵۆزیەکە لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێ بهێنرێ.

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی ئەو شەڕەوە لە ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی کەسێ کوژراو کەسێکیش بریندار بوو

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لەلەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.