Erbil 38°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 01:07

رۆژنامه‌یه‌کی بریتانی: تڕه‌مپ ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران هێز ره‌وانه‌ی که‌نداو بکات

به‌ دووری نه‌زانیوه‌ كه‌ په‌نا بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ ببه‌ن
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لیگرافی بریتانی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسیویه‌تی: دۆناڵد تڕه‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئێران هێز ره‌وانه‌ی كه‌نداو بكات.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: تڕه‌مپ ره‌وانه‌كردنی 120 هه‌زار سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ درۆخستۆته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ دووریشی نه‌زانیوه‌ كه‌ په‌نا بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ ببه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بێ .

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت ئه‌مریكا 120 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ریشدا تڕه‌مپ هه‌واڵه‌كه‌ به‌هه‌واڵێكی ساخته‌ ناوده‌بات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.