Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 12:15

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕیان کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و مارتین وار كونسوڵی به‌ریتانیا لە هەولێر كرد.


لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامیی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر ئاساییشی عێراق و ناوچەكە جەخت لەوە كرایەوە كە گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان نەبێتە هۆی ئەوەی تەركیز لەسەر شەڕی داعش كەم ببێتەوە.


ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان لە پارێزگای نەینەوا و هەروەها كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی ئێزییدییەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دابینكردنی ئاساییش و خزمەتگوزاری لە ناوچەكانیان تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.