سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى و كاته‌كانى دیكه خشته‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان بۆ وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگی 2 ى ساڵی 2019 به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
رۆژى پێنجشه‌ممه 16 - 5 - 2019 موچه‌ى ناوخۆ ، ئەنجوومەنی ئاسایش ، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی ، بەرگری فریاكەوتن ، رەگەزنامەی هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت
بۆرۆژى یه‌كشه‌ممه 19 ى 5 ى 2019 مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی شارەوانی ، كارەبا ، گواستنەوە و گەیاندن ، پلاندانان ، كشتوكاڵ دابه‌شده‌كرێت
له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت ، دیوانی چاودێری دارایی ، دەستەی گشتی مافی مرۆڤ ، دەستەی وەبەرھێنان ، دەستەی دەستپاكی ، دەستەی ژینگە ، ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێم ، دەزگای گشتی مین ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم
بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه 20 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی ، رۆشنبیری و لاوان ، ئاوەدانكردنەوە دابه‌ش ده‌كرێت
له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، په‌رله‌مانى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت
بۆرۆژى سێشه‌ممه 21 ى 5 ى 2019 ، مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت ، رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 22 ، 23 ى 5 ى 2019 مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌شده‌كرێت
ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.