عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ده‌ست لهكارھهڵگرتنی خۆی له حزبه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌رداربوونی له‌و حزبه بۆ میدیاكان و رای گشتی راگه‌یاند.
عه‌باس محه‌مه‌د له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند : نه‌بوونی دادگه‌ری و نه‌مانی بنه‌مای شورا و خۆسه‌پێنی له بڕیاردان و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆ و رازی نه‌بوون به ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره و جیاكاری له ژیانی به‌شێك له قیاده به‌راورد به كه‌وادیری خواره‌وه، ژان و ناسۆرێك بوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێوه له‌دایك بوو، ده‌ی لۆجیك نییه ھێزێك له‌ناوی ئه‌و ده‌ردانه دروست بێت و دوای ٣٠ ساڵ له خه‌بات و قوربانیدان دووباره به‌ده‌ست ھه‌ندێك له‌و ده‌ردانه بناڵێنێت.
گوتیشی: له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌روه‌رنه‌بوونی بنه‌مای شورا و كارنه‌كردن به راسپارده‌كانی كۆنگره و په‌یڕه‌وی ناوخۆ ھه‌یه، جگه له رازی نه‌بوون به ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی حزب له به‌شێك له مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌نێویاندا مه‌ڵبه‌ندی ٣ و ١١ی ھه‌ولێر كه تا ناچار كران ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، ھه‌روه‌ھا نه‌بوونی دادگه‌ری كه به‌جۆرێك تا ئێستاش خه‌ڵكێك له چینی به‌رز ده‌ژین و ئامۆژگاری خه‌ڵكه ره‌ش و رووته‌كه ده‌كه‌ن ئارام بگرن قه‌یرانه، ھاوكات داخراوه‌یی خیتابی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌جۆرێك له خواستی ھه‌وڵ و ماندووبونه‌كانی ئێمهماندا نییه، به‌ده‌یان ساڵی تر كاركردن به‌و ریتمه كلاسیكه و له‌و بازنه بچووكه نایباته ده‌ره‌وه، مه‌گه‌ر حزبێك دوای ده‌یان ساڵ له خزمه‌تی شاخ و شار نه‌توانێ سه‌دا حه‌وتی ده‌نگه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمان تێنه‌په‌ڕێنێت؟".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی گرت كه ھێشتا سه‌رقاڵی حه‌رام بوون یان نه‌بوونی ئاگری نه‌ورۆزن و كێشه‌ی ھه‌یه له‌وه‌ی ئافره‌ت نابێت ببێت به بێژه‌ری ھه‌واڵه‌كان.
عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بێ منه‌ته له‌و دهستلهكاركێشانهوانهی كه له مانگی رابردووه‌وه ئه‌و حزبه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه تا ئێستا ئه‌وانه‌ی خۆیان ئاشكراكردووه سێ سه‌ركرده و ٧٠ كادیری ناوه‌ندیین.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌باس محه‌مه‌د گوتی: "ھه‌ر بۆیه له سۆنگه‌ی ھه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و نه‌بوونم به به‌شێك له‌و بێ ده‌نگییه، رایده‌گه‌یه‌نم ده‌چمه پاڵ به‌ره‌ی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كان و پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ رادهگهیهنێنم به‌تایبه‌ت سێ سه‌ركردایه‌تییه‌كه، له‌م به‌رواره‌شه‌وه ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسییم به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نامێنێت و له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ھه‌ولێریش وه‌كو فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ھه‌مان رۆحییه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی نا دادی و په‌یامی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام ده‌بم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.