له ئه‌نجامی شهر و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی pkk و سوپای توركیا هاووڵاتیه‌ك بێ سه‌ر و شوێن بوو دوای گه‌ران و سوران، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
رائد سعدون نبی هاودیانی. ووته‌بیژی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوێنی سێ شه‌ممه له سنوری هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ئه‌نجامی شهر و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی pkk و سوپای توركیا هاووڵاتیه‌ك بێ سه‌ر و شوێن بوو دوای گه‌ران و سوران، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 2019/5/15 ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
ووته‌بیژی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سۆران گوتیشی: ناوی لازم علی فقویه ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستی گژووگیای به‌هاره رۆیشتووه بووه ئه‌م سنوره، ناوبراو دانیشتووی شاره‌دێی بحركهیه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
پۆلیسی سۆران داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانی به‌ركه‌وته و تۆپبارانكردن و پێكدادانی نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی pkk لێ ده‌كرێت.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.