حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و ڕاهێنانه‌كانی بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ركرد.
پێشتر ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق ڕاگه‌یاندبوو، هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه ئاماژه‌یان به بوونی مه‌ترسی جددی له لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كردووه.
ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر ئەمریكاو ئەڵمانیا بەهۆی ئاڵۆزی باوردۆخی ناوچەكەوە مەشقپێكردنیان بەهێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان راگرت.
هاوكات رۆژی یەكشەممە 12ی ئایاری 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئامۆژگاریی سەرجەم هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكەین لە زیادبوونی ئاڵۆزییەكان لە عیراق، بۆیە دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن.
لەئێستادا ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا گەیشتوونەتە ئاستێكی مەترسیدار و ئەمریكا هێزی زیاتری رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوە، ئێرانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرش دەكات.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.