ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 16 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌شه‌وی رابردوو لەکاتی نەشتەرگەریدا لەتەلاری ئه‌حمه‌د لەنێو بازاڕی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی (سەرهەنگ جەلال عبدلقادر) لەدایکبووی 1991 دانیشتووی گەڕەکی بنگردی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا
راشیده‌گه‌یه‌نن ، تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو لەسەر سکاڵای کەسووکاری و بەبڕیاری دادوەر دکتۆرەکەی ڕاگیراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوەو چاوەڕوانی ئەنجامی پزیشکین لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ناوبراو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.